لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی ئێران دەیان داگیرکەری سەهیۆنی کوژران و بریندار بوون

ئێران لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا گەورەترین ئۆپڕاسیۆنەکەی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە. لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا تەلئەبیب، رامات گان، هۆلۆن و بیرسەبعە کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئێران بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو تاوەکو ئێستا لانیکەم ٧٠ داگیرکەر کوژراون و بریندار بوونەتە.
بەناو وەزارەتی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر راگەیاند کە لە تەلئەبیب و ناوچەکانی دەوروبەر ئاگادارکەرەکان لێدەدرێت و دەبێت خەڵک بچنە پەناگاکان.
سوپای داگیرکەر داوای لەو کەسانە کرد کە لە گوندەکانی ئەرەک و خۆندابی ئێران لە نزیکەی بنکەی ناوۆکی دەژین هەرچی زووە گوندەکان بەجێ بهێڵن.
ئێران جگە لە مووشەکەکان خاکەکانی داگیرکراو بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دەکاتە ئامانج.
لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا شارەکانی تەلئەبیب، رامات گان (ئەو شارەی بۆرسی رژێمی داگیرکەر تێدایە)، هۆلۆن و بیرسەبعە کرانە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵەکانی ئێران فارس راگەیاند کە لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا بنکەکانی دەزگای هەواڵگری و ژێرخانی گرنگەکانی سەربازی کرانە ئامانج.
کەناڵەکانی ئێران راگەیاند کە سوپای داگیرکەر هێرشی کردووە سەر مەخزەنی ئاو لە خۆنداب و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکە چالاک کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.